پیاوێك له‌ خانووى براكه‌ى كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانى له‌ده‌ست دا

 پیاوێك له‌ خانووى براكه‌ى كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانى له‌ده‌ست دا
پیاوێك له‌ كه‌لار له‌ كاتى ئاوكردن به‌ خانووى برایه‌كیدا، له‌سه‌ربانى خانووه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، گیانى له‌ده‌ست دا.

ڕائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند :" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە 11ى 4ى 2017) پیاوێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ى كه‌لارى كۆن له‌ شارى كه‌لار، لەکاتی ئاوكردن به‌ خانووی ماڵی براکەی کە خانووه‌كه‌ى نۆژه‌ن كه‌وته‌ خواره‌وه‌".

هاووڵاتیەكه‌ ناوی (ته‌ها محه‌مه‌د قازی)یه‌ و لە دایکبووی 1976 ، دواى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى، گیانى لەدەست دا.

گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، گوتیشی :" بەمەبەستی توێکاری، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوەكردن کردووە".









باسنيوز
Top