پارتی گەشەپیدانی تورکمان: تورکمانەکان پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەکەن

 پارتی گەشەپیدانی تورکمان: تورکمانەکان پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەکەن
سکرتێری پارتی گەشەپێدانی تورکمان ئاماژە بەوە دەکات کە تورکمانەکان لەگەڵ پرسی ریفراندۆم دان و دەبێ ئەو پرسە ئەمساڵ یەکلا بکرێتەوە.

محەمەد سەعدەدین ئەنوەر لەم بارەوە، گوتی: "وەک تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆم بە شتێکی ئەرێنی دەزانین و داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکمان و نوێنەرانی تورکمان دەکەین پێکهاتەی تورکمان پشتیوانی لە ریفراندۆم بکات، ڕیفراندۆم بۆ بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی کوردستان و تورکمانیش دەبێت، چونکە تورکمان بەشێکە لەم کۆمەڵگەیە و هەتا ئێستا لەوەتەی دەوڵەتی عێراق دروست بووە، پێکهاتەی تورکمان تووشی زۆر نەهامەتی ناحەقی بووە و چەوسێندراوەتەوە".

گوتیشی: "دوای ڕاپەڕین تا ئێستا ئەزموونی زۆر باش لە کوردستان هەیە و بۆ ئەوەی ئەم ئەزموونە بە باشی بڕوات و بتوانین پشتیوانیی ئەم دۆخەکە بکەین بە هەموو شێوەیەک ئێمە پشتیوانی ڕیفراندۆم دەکەین و هیوادارین سەر بکەوێت".













باسنیوز
Top