پارتی گەشەپیدانی تورکمان: تورکمانەکان پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەکەن
محەمەد سەعدەدین ئەنوەر لەم بارەوە، گوتی: "وەک تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆم بە شتێکی ئەرێنی دەزانین و داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکمان و نوێنەرانی تورکمان دەکەین پێکهاتەی تورکمان پشتیوانی لە ریفراندۆم بکات، ڕیفراندۆم بۆ بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی کوردستان و تورکمانیش دەبێت، چونکە تورکمان بەشێکە لەم کۆمەڵگەیە و هەتا ئێستا لەوەتەی دەوڵەتی عێراق دروست بووە، پێکهاتەی تورکمان تووشی زۆر نەهامەتی ناحەقی بووە و چەوسێندراوەتەوە".
گوتیشی: "دوای ڕاپەڕین تا ئێستا ئەزموونی زۆر باش لە کوردستان هەیە و بۆ ئەوەی ئەم ئەزموونە بە باشی بڕوات و بتوانین پشتیوانیی ئەم دۆخەکە بکەین بە هەموو شێوەیەک ئێمە پشتیوانی ڕیفراندۆم دەکەین و هیوادارین سەر بکەوێت".
باسنیوز
