فراکسیۆنی پارتی: هیچ بەربژێرێکمان بۆ پۆستی وەزیری داریی عێراق نابێت

 فراکسیۆنی پارتی: هیچ بەربژێرێکمان بۆ پۆستی وەزیری داریی عێراق نابێت
بریاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە پارتی دیموکراتی کوردستان، هیچ بەربژێرێکی بۆ پۆستی وەزیری داریی عێراق نابێت و دەڵێت: "ئەو شەراکەتە لە حکوومەتی عێراقدا نەبوو کە ئێمە داوامان دەکرد".

نەدا مێرگەسۆری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، گوتی: "تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری نەداوە پۆستی وەزارەتی دارایی بە کەسێکی دیکە پڕ بکرێتەوە و خۆشی بەربژێری لەو بارەوە نییە، ئەمەش بڕیاری پارتییە کە تا ئێستا ئەم پۆستە بەربژێری نەبێت و بەربژێرشی نابێت و ئەمە قسەی کۆتایی مەکتەبی سیاسییە".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو شەراکەتەی کەلە بەغدا داوامان دەکرد، ئەوە نەبوو، چونکە حکوومەتی عێراق تا ئێستاش بە عەقڵیەتی زۆرینە دەیەوێت خۆی بسەپێنێت."













باسنیوز
Top