پەرلەمانتارێکی باکووری کوردستان دەستگیر دەکرێت

پەرلەمانتارێکی باکووری کوردستان دەستگیر دەکرێت
داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی پەرلەمانتاری شاری ئاگری لە باکووری کوردستان دەردەکات.

رۆژی سێشەممە 11.4.2017، داواکاری گشتیی کۆماری ورکیا لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان بڕیاری دەستگیرکردنی دیرایەت تاشدەمیر، پەرلەمانتاری شاری ئاگری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی دەرکرد.

بڕیاری دەستگیرکردنی دیرایەت تاشدەمیر بەهۆی ئامادەنەبوونی لە دادگای دووەم دادگای سزا قورسەکانی ئامەد دەرکراوە، کە بۆ ”بەرگری لەخۆ کردن“ و وەرگرتنی گوتە بانگهێشتی دادگا کرابوو.

ئەو پەرلەمانتارە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بانگهێشتی دادگا کرابوو.

بەهۆی هەمان تۆمەتەوە، ئێستا 13 پەرلەمانتاری هەدەپە دەستگیر کراون، کە لەنێویاندا سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەگداغ، هاوسەرۆکانی هەدەپە هەن.

دیرایەت تاشدەمیر






باسنيوز
Top