پارێزگای هەولێر.. دەزگای بارزانی هاوکاریی 400 خێزانی بێ باوک دەکات
بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رۆژی سێشەممە 11.4.2017، دەزگاکە هاوکاریی بەسەر 400 خێزانی سنووری دەڤەری بارزان و شارۆچکەی مێرگەسۆر دابەش دەکات.
ئەو خێزانانەی هاوکارییەکە ئەو خێزانانەی گرتووەتەوە، کە کەمدەرامەت یان بێ باوک بوون.
جگە لە هاوکاریکردنی منداڵانی بێ باوک و کەمدەرامەتانی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام هاوکاریی ئاوارەکان و قوربانییانی شەڕی تائیفیی عێراق و داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکات، کە ئاوارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون.
بەهۆی شەڕی تائیفی و داگیرکاریی داعشەوە، وەک بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کورداستان باسی دەکەن، نزیکەی 2.5 ملیۆن هاووڵاتیی عێراق ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.
ئەو ئاوارانە بوونەتە بارگرانییەکی زۆر بەسەر گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا حکوومەتی عێراق لە ساڵی 2013ـەوە بەشەبودجەی کوردستانی بڕیوە و هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە.
باسنیوز
