لایەنە تورکمانییەکان پشتگیرییان بۆ ڕیفراندۆم دووپات کردەوە..موفتی: سبەینێ پارتی و یەکێتیی کۆ دەبنەوە
شاندی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ١١ حزب و لایەنی تورکمانی لە هەولێر کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە لەلایەن ئەندامی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی، (عەدنان موفتی) و نوێنەرانی تورکمانەوە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ ڕای گشتی خرایەڕوو.
لە دەستپێکدا (عەدنان موفتی) رایگەیاند کە کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ سازدانی ڕیفراندۆم دروست دەکرێت و گوتیشی، سبەینێ جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە. نوێنەرانی تورکمان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاشکرایان کرد، لە بەرژەوەندیی تورکمانەکاندایە، کەرکووک بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان، چونکە کەرکووک خاکی کوردستانە، زۆرینەی تورکمانەکانیش (٩٠%) لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستاندان. نوێنەرانی تورکمانەکان ئەوەیشیان خستەڕوو، کە ئایندەی تورکمان لە کوردستاندایە و لەنێو دەوڵەتی کوردستاندا وەک دووەمین نەتەوە حیسابیان بۆ دەکرێت.
kdp-
