"ژمارەی چەکدارانی پەکەکە لە شنگالدا تادێت لەکورتی دەدات؛ خەریکی قاچاخچییەتین"
تادێت خەڵک لە سنووری شنگالدا زیاتر لە مەرامی پەکەکە تێدەگات، کە ئەوان بۆ نانەوەی پشێوی ڕوویان لە شنگال کردووە و دەیانەوێت گورز لە کوردانی ئێزدی بدەن و هاوکات دژی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستانیش بجووڵێنەوە؛ ئێستا ژمارەیەکی زۆری چەکداری پەکەکە لە سنووری شنگالدا لە پەکەکە جوودا بوونەتەوە، کە نزیکەی 700 چەکدار دەبن و ژمارەی هەرەزۆریان پێوەندییان بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە.
لیوا (هاشم سیتەیی)، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ''بەهۆی ئەو ڕەفتارانەی پەکەکە لە شنگال کردنی، ئەو خەڵکەی بووبوون بە پەکەکە خەریکە لێیان دەکشێنەوە، ژمارەی چەکدارانیان زۆر لەکەمیی داوە و لە 600 بۆ 700 کەسێک زیاتر نین و لەو ژمارەیەش، ڕۆژانە چەکدارەکانیان واز دێنن و پێوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکەن و ئەوانەیشی کەماون خەریکی قاچاخچێتین و لەسەر سنووردا پارە بەڕێگەی نایاسایی بۆ پەکەکە کۆ دەکەنەوە.''
پەکەکە لە سنووری شنگال و خانەسۆردا دەستی داوەتە بازرگانی لەڕێی وەرگرتنی باج و کردنەوەی دەرگای سنوورەوە بە شێوەی قاچاخ. بە گوتەی (هاشم سیتەیی)، پەکەکە ڕێ بە هەموو جۆرە کەلوپەلێکی نایاسی و قاچاخ دەدات لە خانەسۆر و ناوچەی سنووری هەرێمی کوردستان و سووریاوە دەربازی سنوورەکە بێت، تەنیا لەبەر ئەوەی کە خۆیان باجیان لێ بستێنن، ئەمەش وای کردووە، خەڵکی شنگال زیاتر لە پەکەکە بێزار بن.
پەکەکە وێڕای ئەو کارە نابەجێیانەی لە خانەسۆر و شنگالدا کردوونی لە رفاندنی منداڵانی کوردانی ئێزدی و چەکدارکردنیان و هەروەها کوشتنی خەڵک بە ناحەق، هۆکاری نەگەڕانەوەی خەڵکێکی زۆریشە کە ئاوارەبوونە و لە ترسی پەکەکەدا ناوێرن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
سەیدۆ: 600 خێزانی ئاوارەبوو لەبەر پەکەکە ناگەڕێنەوە
(نایف سەیدۆ)، بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''دوای ئەوەی چەكدارانی پەكەكە لە خانەسۆر شەڕ و ئاژاوەیان دروست كرد، لە كۆی 650 خێزان، كە گەڕابوونەوە بۆ ئەو كۆمەڵگەیە، 600 خێزان ئاوارەی سەر چیای شنگال و شوێنەكانی دیكە بوونەتەوە.''
گوتیشی: ''تا پەكەكە لە ناوچەكەدا بێت، ئەو خەڵكە ئامادە نین، جارێكی دیكە بگەڕێنەوە، بۆیە داوا لە چەكدارانی پەكەكە دەكەین، هەرچی زووە ناوچەكە بەجێ بێڵن، تا خەڵكەكە بگەڕێتەوە، دەنا ئەوانی دیكەیش ئاوارە دەبنەوە.''
ئهم جێهێشتنهی ڕیزی هێزهكهی پهكهكه له سنووری شنگال، پاش ئهوهی كه چهكهدارانی پهكهكه، له خاهسۆری سنووری سنوونێ، پهلاماری حێزهی پێشمهرگهیان دا و به هۆیهوه كوژراو و برینداریش ههبوون.
kdp-
