لەنجە عەلی ھەڵمەتێکی خێرخوازی بۆ تووشبوانی نەخۆشیی شێرپەنجە ئەنجام دەدات

لەنجە عەلی ھەڵمەتێکی خێرخوازی بۆ تووشبوانی نەخۆشیی شێرپەنجە ئەنجام دەدات
لەنجە عەلی، خانمە گۆرانیبێژی کورد، بە مەبەستی ئەنجامدانی کارێکی خێرخوازی کۆنسێرتێکی ئەنجام دا.

لەنجە عەلی، لە ھەژماری تایبەتی خۆیدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 8/4/2017، بە داوەتنامەیەکی فەرمی لەلایەن شارەوانی ھارینگەی لەندەن بانھگێشت کرام بۆ بەشداریم لە بەرنامەیکی خێرخوازی بۆ (lymphoma association) کە دەزگایەکی بەناوبانگی چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجەیە".

ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، کە لەو کارە خێرخوازییەدا بە تەنیا نەبووە و ژمارەیەک میوزیکژەنی لەگەڵدا بوون، لەوانەش حەسەن دور، ژەنیاری بەتوانای سازی تورک.

bas news -
Top