پەرلەمانتارێكی كورد: وا دەكەین لە ریفراندۆمدا نەخێر لە بەڵێ زیاتر بیت
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ سایتی (تی 24)ـی توركی، ده‌نگیرمیر وته‌یه‌كی ئه‌ردۆگان به نموونه ده‌هێنێته‌وه كه له دوا دیمانه‌یه‌دا گوتبووی "نه ده‌یه‌ڵین فێڵمان لێ بكرێ و نه فێڵیش له كه‌س ده‌كه‌ین"، ئه‌و ده‌ڵێ پێشتر چه‌ندین جار ئه‌ردۆگان گوتوویه‌تی فێلمان لێ كراوه و خودا لێمان ببوورێت كه بڕوامان پێیان كرد، كه مه‌به‌ستی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه.
ده‌نگیر میر ده‌ڵێ نازانم كه ئایا خودا لێتان خۆش ده‌بێت یان نا كه بڕواتان به گوله‌نییه‌كان كرد، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم خه‌ڵكی كورد لێتان خۆش نابێت.
ئه‌و پەرلەمانتارە كوردە كه دامه‌زرێنه‌ری ئاكپارتیشه ده‌ڵێ له ساڵی 2008 به سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی گوتووه كه ده‌نگی كوردان له بیر مه‌كه‌ن، هه‌رگیز شتێك مه‌كه‌ن كورده‌كان لێمان بڕه‌نجێن، بۆیه بینیمان له 7ی حوزه‌یران كورده‌كان پشتیان له ئاكپارتی كرد و روویان له هه‌ده‌په كرد، توانیمان 80 كورسی په‌رله‌مانی بهێنین، ئێستەش كورد ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌خێر به پێش به‌ڵێ بكه‌وێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا كه ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و 18 ماده‌یه هه‌یه كه له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیدان و ده‌ڵێ هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه سه‌رۆكایه‌تییه‌ی له ئازه‌ربێجان هه‌یه.
bas news -
