لە ئەنجامی دوو رووداوی ھاتوچۆ لە گەرمیان کەسێک بووە قوربانی
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ڕای دەگەیەنێت کە بەھۆی دوو ڕووداوی ھاتوچۆیەوە، کەسێک گیانی لەدەست داوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10/4/2017 بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێرداوە، تێدا ھاتووە: "ئەمڕۆ دووشەممە، رووداوێکی ھاتوچۆ لە نیوان دوو ئۆتۆمبیل لەسەر شەقامی سەرەکی خانەقین – جەلەولا روویدا و لە ئەنجامدا یەکی لە شۆفێرەکان گیانی لەدەست دا".
لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لە شاری کەلاریش رووداوێکی ھاتوچۆ روویداوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
bas news -
