ئەمڕۆ گەڕەكی سیكەك و یەرموك لە دەست داعش رزگار كران
فەریق روكن عەبدولئەمیر یارەڵا رایگەیاند هێزەكانی نەهێشتنی تیرۆری عێراقی ئەو دوو گەڕەكەیان لە دەست تیرۆریستانی داعش دەرهێناوە و ئاڵای عێراقیان تێدا بەرز كردوونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی زیانێكی گەورەی گیانی و مادییان لە تیرۆریستانی داعش داوە.
هێزە عێراقییەكان لە 19ی شوباتی رابردوودا دەستیان بە پرۆسەی رزگاركردنی لای راستی مووسڵ كرد. دوێنێ یەكشەممە فەرماندەی پرۆسەكان رایگەیاند كە زیاتر لە 75%ی مووسڵ لە دەست داعش پاك كراوەتەوە.
bas news -
