یه‌كپۆشى خوێندكاران له زانكۆى گه‌رمیان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه
رۆژی 4ى نیسانى 2017، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنەی ئاگادارییەک بڵاوکرایەوە، کە مۆرى کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانیی سەر بە زانکۆی گەرمیانی لەسەر بوو، له ئاگادارییه‌كه‌دا نووسرابوو "بۆ پاراستنی شیرازەی جوانی زانکۆیی، داوا لەسەرجەم خوێندکاران دەکەین، جلوبەرگی نەشیاو بەتایبەت سترێجی کورت و تەسک لەبەر نەکەن".
ئه‌و ئاگادارییه هه‌رایه‌كى زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووستكرد، بۆیه سه‌رۆكایه‌تى زانكۆی گه‌رمیان هاته ده‌نگ و ڕه‌تیكرده‌وه كه به زۆر ئه‌و جۆره جله له خوێندكاران قه‌ده‌غه بكات، به‌دواى ئه‌ویشدا ڕاپرسییه‌كى له باره‌ى جل پۆشینه‌وه، ڕێكخست.
پرسیارى ڕاپرسییه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو :" ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌وه دایت سیستمى یه‌كپۆشی بۆ خوێندكاران له زانكۆى گه‌رمیان په‌یڕه‌و بكرێت؟".
له‌و ڕاپرسییه‌دا 1142 كه‌س به‌شدارى ده‌كات و له ئه‌نجامدا به ڕێژه‌ى 65%ى به‌شداربووان به نه‌خێر وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و 34.5%یش به به‌ڵێ.
bas news -
