پڕۆژه‌یه‌ك له دژی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌كرێت
فارس سه‌عید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕای گه‌یاند: "پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌بێت بڕیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له دادگای فیدڕالی په‌سه‌ند بكرێت وه‌ك هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك، گوایه ده‌بێت ئه‌و پرسه دادگای فیدرال بڕیاری له‌سه‌ر بدات، له‌كاتێكدا ئه‌و پڕۆژه‌ی حكوومه‌تی عێراق و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مان و حكوومه‌تی كورستان بێ شه‌رعی بكه‌ن و ڕێگای پێ نه‌ده‌ن كه بڕیاری خۆی بدات، ئه‌مه‌ش بۆ كۆت و به‌ندكردنی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌و پڕۆژه‌یه كاری بۆ ده‌كرێت، تاكو بخرێته ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌رانه‌وه، گوایه ده‌بێت بڕیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بچیته دادگای فیدڕالی كه ئه‌مه‌ش بۆ داهاتووی كوردستان مه‌ترسییه".
باس‌نیوز
