لە ئەنجامی دوو رووداوی ھاتوچۆ لە گەرمیان کەسێک بووە قوربانی

لە ئەنجامی دوو رووداوی ھاتوچۆ لە گەرمیان کەسێک بووە قوربانی
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ڕای دەگەیەنێت کە بەھۆی دوو ڕووداوی ھاتوچۆیەوە، کەسێک گیانی لەدەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 10/4/2017 بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، تێدا ھاتووە: "ئەمڕۆ دووشەممە، رووداوێکی ھاتوچۆ لە نیوان دوو ئۆتۆمبیل لەسەر شەقامی سەرەکی خانەقین – جەلەولا روویدا و لە ئەنجامدا یەکی لە شۆفێرەکان گیانی لەدەست دا".

لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لە شاری کەلاریش رووداوێکی ھاتوچۆ روویداوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.








باسنیوز
Top