ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی دوو کڵێساکەی میسر ئاشکرا دەبن

ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی دوو کڵێساکەی میسر ئاشکرا دەبن
ناسنامەی دوو ئەنجامدەری هێرشەکانی میسر ئاشکرا دەبێـت، کە دوو تەقینەوەیان لە دوو کڵیسای ئەو وڵاتە ئەنجام دا.

پێش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 9.4.2017، تەقینەوەیەک لە کڵێسای مارگۆرگیس‌ی لە شاری تەنتا لە میسر کردە ئامانج و دوای نیوەڕۆش تەقینەوەیەکی دیکە کڵێسای مەرقەسی لە شاری ئەسکەندەرییە کردە ئامانج.

بەپێی دوایین ئامار، بەهۆی تەقینەوەکانەوە 49 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 110ـی دیکەش بریندار بوون.

میدیا میسرییەکان ناو و مێژووی لەدایکبوونی دوو خۆکوژەکەیان بڵاو کردووەتەوە، کە بریتین لە:

- ئەبو بەرا ئەلمیسری، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی کڵێسای مارگۆرگیس لە شاری تەنتا، لە دایکبووی ساڵی 1974ـە لە گوندی ئەبو تەبل کەفەر شێخ.

- ئەبو ئیسحاق، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی کڵێسای مەرقەس لە شاری ئەسکەندەرییە، لە دایکبووی ساڵی 1990ـە.

دوای تەقینەوەکان، دەوڵەتی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشە تیرۆریستییەکان راگەیاند.






باسنيوز
Top