عارف ڕوشدی: ئەگەر هەیە بارزانی و عەبادی لەبارەی پێشنیارەکەوە کۆببنەوە
عارف ڕوشدی، ڕاویژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی، لەسەر پرسی ئەو پەیامەی عەبادی داویەتە شاندی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕای گەیاند: "عەبادی پێشنیاری داوەتە شاندەکە کە بگەیەنرێتە بارزانی، لەوە دەچێت پێشنیارەکە لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و بابەتی ئاڵای کوردستان بێت لە کەرکووک، بەڵام ئەمە وەک پەیامێکە، بۆیە ئەگەر پێوست بکات لەسەر ئەو پێشنیارە، لەوە دەچێت دیدار لەنێوان بارزانی و عەبادی ھەبێت".
ئەو ڕاوێژکارەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، ئاشکراشی کرد: "پرسی ڕیفراندۆم بە ڕاشکاوانە بە عێراق گوتراوە، کە ئەم ساڵ لە ھەرێمی کوردستان ڕیفراندۆم دەکرێت".
ڕۆژی 5/4/2017، هەریەک لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدایان کرد و دواتر فازڵ میرانی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی پێشنیازێکی ئاراستەی بارزانی کردووە، بەڵام ناوەڕۆکی پێشنیازەکەی ئاشکرا نەکرد.
باسنیوز
