شارەزوور.. ژمارەیەک مامۆستا لە وەرگرتنی پارەی هاندانی ڕێکخراوە ئەڵمانییەکە بێبەش دەکرێن
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیژنەی پەروردە، رایگەیاند: "کۆمەڵێک مامۆستا لە پارێزگای هەڵەبجەوە هاتوچۆ دەکەن بۆ قەزای سەیدسادق، بەڵام بە پێوانی کیلۆمەتری هاتوچۆکردنیان لە هەڵەبجەوە بۆ سەیدسادق کەمتر نووسراوە و بەو هۆیەوە ناويان نەهاتووەتەوە".
گوتیشی: "لەگەڵ پەروەردەی سەیدسادق قسەم کردووە و ئەوان پێیان ڕاگەیاندین ناوی 90 مامۆستا نەهاتووەتەوە، بەڵام 70مامۆستا ئیزافە دەکەن و دواتر بڕی پارەی ئەو حەفتا مامۆستایە دابەش دەکرێت بە سەر 90 مامۆستاکەدا، بەڵام ئەوانەی پێشتر ناویان هاتووەتەوە بڕی پارەی خۆیان وەردەگرن، بەبێ هیچ کێشەیەک".
غالب محەمەد ئەوەشی خستەڕوو: "ئهوهی جێگای گومانە ناوی بهشێك لەو مامۆستایانە لە فۆڕمەکەدا نووسراوە ( 75 ) دۆلار، بەڵام ئهوان کەمتر لەو بڕە وەردەگرن، ئەگەر وابێت ئەمەش دەچێتە خانەی گەندەڵییەوە".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکراشی کرد: "داواكاریم داوە بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە نووسراوێك ئاراستهی لایهنی پەیوهندیدار بكرێت بۆ چارهسهیری ئهم گرفته، ههروهها لهگهڵ ڕێکخراوە ئەڵمانییەکە گفتوگۆ بكرێت بۆ چارهسهركردنی کێشەی ئهو مامۆستایانهی كه ناویان تۆمار نهكراوه".
لەگەڵ ئەو پارە هاندانەی کە حکوومەتی هەرێم بڕیاری داوە بیدات بە مامۆستایان، هاوکات رێکخراوێکی ئەڵمانیش ئەو بڕیارەی داوە کە بۆ هەر مامۆستاییەک بڕە پارەییەک خەرج بکات.
باسنیوز
