مونا قەھوەچی: تورکمانەکان لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی کوردستانن

 مونا قەھوەچی: تورکمانەکان لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی کوردستانن
سەرۆکی فراکسیۆنێکی تورکمانی لە پەلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تورکمانەکان لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستانن.

مونا قەھوەچی، سەرۆکی فراکسیۆنێکی تورکمانی لە پەلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ حزب و پێکهاتەیەکی کوردستان ”بە تەنیا“ خاوەنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان نییە و ئەو پرسە پەیوەندیی بە هەموو هاووڵاتییانی کوردستانەوەیە.

مونا قەهوەچی تورکمانەکانی کوردستان ”بە ھەموو شێوەیەک“ پاڵپشتی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان دەکەن.

سەرۆکی فراکسیۆنێکی تورکمانی لە پەلەمانی کوردستان بە پێویستی دەزانێ هەموو لایەن و حزبە تورکمانییەکان بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەک بکەن، کە تێیدا تاوتوێی پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بکرێت.

رۆژی دووشەممە 10.4.2017، شاندی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان تایبەت بە ئامادەکاریی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لەگەڵ حزب و لایەنە تورکمانی و مەسیحییەکانی کوردستان کۆ بووەوە.

بەرەی تورکمانی، کە خاوەنی کورسییەکی کۆتای تورکمانە لە پەرلەمانی کوردستان، بایکۆتی کۆ بوونەوەکەی کرد، کە مونا قەهوەچی بە ”رێز نەگرتن لە هەڵوێستی نیشتیمانیی تورکمانەکان“ی دادەنێت و داوا لە حزبە تورکمانییەکان دەکات ”واز لە موزایەدەی سیاسیی و بەرژەوەندیی تەسکی حزبایەتی و شەخسی بھێنن“.

سەرۆکی فراکسیۆنی پێشکەوتنی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە ئایدن مەعروف، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان ناتوانێ بە ناوی پێکهاتەی تورکمانییەوە قسە بکات، چونکە ”ئەو نوێنەری بەرەی تورکمانییە“، کە لەکۆی پێنج کورسی کۆتای تورکمانەکان لە پەرلەمانی کوردستان، یەک کورسی هەیە.







باسنیوز
Top