ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی: پابەندین بە پرەنسیپەکانی حیزب

 ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی: پابەندین بە پرەنسیپەکانی حیزب
ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی سزادانی عادل موراد و سێ سەركردەی دیكەی یەكێتی راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند بە پرەنسیپەکانی حیزب پابەند دەبن.

دەقی راگەیێندراوەكە:

ئێمە لە ئەنجومەنی ناوەندی رایدەگەیەنین کە تائێستا هیچ نوسراوێکی فەرمیمان سەبارەت بەو بابەتە پێنەگەیشتوە و دوپاتیدەکەینەوە کە ئەم بابەتە پرسێکی ناوخۆی حزبیە و بابەتی راگەیاندنەکان نیە تاوەکو وەڵام و وەڵامکاری لێبکەوێتەوە، بۆیە داوا لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی دەکەین کە پابەندی ئەو پرنسیپە حزبیە بن و هەربابەتێکی ناوخۆیی پاڵپشت بە پەیرەوی ناوخۆ و بنەماکانی کاری حزبی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت .

لەهەمان کاتیشدا داوا لەسەرجەم هەڤاڵان ئەندامان و کادیرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین کە ئەو بابەتانە پرسی گەرم و گوری میدیاکان نیە و لە رێگای ئۆرگانەکانی خۆتان و لە چوارچێوەی سیاسەتی یەکێتی و پەیڕەوی ناوخۆ مامەڵە بکەن.







رووداو
Top