نێچیرڤان بارزانى: دەبێ لە هەموو شوێنێک ڕێکاری توندتر بەرانبەر بە تیرۆر بگیرێتەبەر
لە پەیامەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە 2017 /4/ 10 بڵاو کراوەتەوە و ، هاتووە : گه‌لى كوردستان كه زۆرى له ده‌ست تیرۆر و تیرۆرستان چه‌شتووه، به قووڵى له ئێش و ئازاره‌كانى خانه‌واده‌ى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر تێده‌گات و هه‌موو پشتگیرى و هاوسۆزییه‌كى خۆى له‌گه‌ڵیاندا دووپات ده‌كاته‌وه".
دەقی پەیامەکە:
به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌م كه دوێنێ كرانه سه‌ر دوو كه‌نیسه له هه‌ردوو شارى ته‌نتا و ئه‌سكه‌نده‌رییه له باكوورى میسر و تێیایدا ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان و پیاوانى ئاسایس بوونه قوربانى.
هاوسۆزى و هاوخه‌میى قووڵم له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر ده‌رده‌بڕم.
گه‌لى كوردستان كه زۆرى له ده‌ست تیرۆر و تیرۆرستان چه‌شتووه، به قووڵى له ئێش و ئازاره‌كانى خانه‌واده‌ى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر تێده‌گات و هه‌موو پشتگیرى و هاوسۆزییه‌كى خۆى له‌گه‌ڵیاندا دووپات ده‌كاته‌وه.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى قه‌باره‌ى كاره تیرۆرستییه‌كان له شوێنه جیاكانى جیهان، نیشانه‌یه‌كى مه‌ترسیدار و زه‌نگێكى ئاگاداركردنه‌وه‌یه كه ده‌بێ ڕێكارى گه‌وره‌تر و توندتر به‌رامبه‌ر تیرۆر و تیرۆرستان له هه‌موو شوێنێك بگیرێته به‌ر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاتر بكات.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
10/4/2017
