بێشكچی: ئەگەر ئێستە دەوڵەتی كوردی رانەگەیەندرێ سەدەیەكی تر دوادەكەوێ
ئیسماعیل بێشكچی نووسەر و داكۆكیكاری كورد له توركیا، ره‌خنه له حكوومه‌تی توركیا ده‌گرێ به‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی كردووه هه‌ڕه‌شه‌ی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك. گوتیشی ئەگەر ئێستە دەوڵەتی كوردی رانەگەیەندرێ، سەدەیەكی تر دوادەكەوێ.
بێشكچی لە دیمانەیەكدا نموونه به ئیسته‌نبۆڵ ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ له ئیسته‌نبۆڵ 18 ملیۆن كه‌سی لێیه و له‌و رێژه‌یه‌ش 4 ملیۆنی كورده، ئایه ده‌كرێ كورد بڵێت ئیسته‌نبۆڵ شارێكی كوردییه؟
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له كه‌ركووك توركمان و عه‌ره‌ب و مه‌سیحی هه‌موو مافێكیان پێدراوه، وه‌كو خوێندن به زمانی دایك و مانه‌وه‌ی كولتووری خۆیان، ئه‌مه‌ش له سایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ به‌رگریكردن له توركمانه‌كان، كه‌واته با ئه‌وانیش وه‌كو كه‌ركووك رێگه بده‌ن له ئیسته‌نبۆڵ ئه‌و 4 ملیۆن كورده به زمانی دایك بخوێنن و قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به زمانی كوردی بكه‌نه‌وه.
بێشكچی پێی وایه جیاوازییه‌كه له‌وه دایه له كه‌ركووك كورده‌كان هه‌موو مافێكیان به توركمان داوه، كه‌چی له ئیسته‌نبۆل كه 4 ملیۆن كوردی لێیه مافیان دابین نه‌كراوه، ئیتر چۆن ئه‌و مافه‌یان هه‌یه هه‌ڕه‌شه بكه‌ن.
بێشكچی پێشتریش له چه‌ندین دیمانه‌دا له باره‌ی ریفراندۆمه‌وه هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی هه‌بووه و گوتوویه‌تی "ئه‌گه‌ر به‌یانی ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نن دره‌نگه زوو نییه، چونكه ئه‌گه‌ر له ئێسته‌دا ده‌وڵه‌تی كوردی رانه‌گه‌یه‌نرێ، ده‌بێت كورد 100 ساڵی دیكه چاوه‌ڕێ بكات تا هه‌لێكی دیكه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ی دێته پێش".
bad news-
