فەرماندەیەکی پێشمەرگە: ناو بەناو داعش لە سنووری زەرگەی سەر بە خورماتوو جموجۆڵی ھەیە

فەرماندەیەکی پێشمەرگە: ناو بەناو داعش لە سنووری زەرگەی سەر بە خورماتوو جموجۆڵی ھەیە
فەرماندەی میحوەری خورماتووی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت کە لە سنووری ناوچەی زەرگەی سەر بە خورماتوو، ناو بە ناو چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش جموجۆڵیان ھەیە، بەڵام لە لاوازی دان.



ئەمڕۆ یەکشەممە 9/4/2017، فەریق عەبدوڵڵا بۆر، فەرماندەی میحوەری خورماتووی ھێزەکانی پێشمەرگە، "لە ناوچەی زەرگە، کە بە 40 کیلۆ مەتر دەکەوێتە ڕێگەی نێوان خورماتوو - تکریت، چەکدارانی تیرۆریستی داعش ناو بە ناو جموجۆڵیان ھەیە، بە تایبەت بە شەوان و پێشمەرگەش لە ئەوپەڕی ئامادە باشی دایە، لە ئەگەر ھەر ھێرشێکی داعش، بەڵام ئەو تیرۆریستانە ئێستا تەواو لە لاوازی دان و بەرەو لە ناوچوون دەڕۆن".



فەرماندەی میحوەری خورماتووی پێشمەرگە، ئەوەشی خستەڕوو: " ئەو تیرۆریستانە لە دەشت و دۆڵەکانی سنووری حەویجەوە خۆیان دەگەیەننە سنووری ناوچەی زەرگە و ھەندێک جاریش لە سەر ڕێگەی نێوان خورماتوو – تکریت، بۆمبی چێنراو دادەنێن".
bas news-
Top