عوسمان بایده‌میر: سازه‌كه‌ی ده‌میرتاش بخه‌نه دڵتانەوە و به نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن
بایده‌میر له میتینگه‌كه‌دا كه جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی بوو، ئاشكرای كرد كه له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیدا به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن له 10%ه‌وه ده‌كرێت به 50%، چونكه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌سه‌ڵات بگرێته پێویسته 50% بهێنێت كه ئه‌مه‌ش بۆ كورد مه‌حاڵ ده‌بێت، بۆیه داوای كرد به نه‌خێر ده‌نگ بۆ گشتپرسی بده‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "سازه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و گوته‌كانی بخه‌نه ناو دڵتان و بڕۆن بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و به نه‌خێر ده‌نگی خۆتان بده‌ن".
هه‌ر له‌و میتینگه‌دا میزگین ئیرگات ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په قسه‌ی كرد و، ئاماژه‌ی دا ئه‌گه‌ر نموونه‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیتان ده‌وێت فه‌رموون لیبیا و فه‌رموون سه‌دام حوسێن، كه چۆن وڵاتیان به شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆرانه به‌ڕێوه برد.
bas news-
