بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 9/4/2017 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕە، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێدا ھاتووە: "ئاگاداری کۆمپانیاکانی حەج و عومرە و ھەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە لەو بوارەدا کاردەکەن، کە بۆ ریکلامکردن و بردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان پێویستە پابەندی ئەم خاڵانەی خاڵەکانمان بن، بە پێچەوانەوە ھەر کەس و کۆمپانیایەک سەرپێچی بکات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕە، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "دەبێت رێکلامی ئامادەکراو تەنھا سەر بەو کۆمپانیایە سەرەکییە بێت کە ناوی خۆی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ بردنی عومرەکاران تۆمار کردووە و پێشەکی پارەی بە فەرمی موڵەتی پێدراوە، ھەر کۆمپانیایەک بیەوێت رێکلام بکات، پێویستە بەر لە بڵاوکردنەوەی رێکلامەکە کۆپییەک بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بھێنیت، بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی لایەنی یاسایی و ھونەری".
لە ئاگادارییەکە، ئەوەش ڕوون کراوەتەوە: "نابێت ھیچ کەسێک کەخاوەن کۆمپانیا نەبێت لە ژێر ھەر ناوێکدا رێکلام بۆ بردنی خەڵک بۆ عەرەبستانی سعوودی بکات".
bas news-
