جه‌هه‌په بابەتی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە دژی ئاكپارتی بەكاردێنێ
موحه‌ره‌م ئینجه ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌هه‌په و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كە، له كاتی به‌شداریكردنی له میتینگێكدا له بۆلو، ره‌خنه‌ی له بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گرت، به‌وه‌ی له هه‌مان شوێن گوتوویه‌تی له پێناو هه‌ڵكردنی یه‌ك ئاڵا ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن، ئینجه ده‌پرسێ ئایه ئه‌گه‌ر ده‌نگی نه‌خێر زیاتر بوو، له توركیا 2 ئاڵا هه‌ڵده‌كرێ؟
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به یڵدرمی گوتووە ئێوه خۆتان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا تێكه‌ڵ كردووه، وا ده‌زانن جه‌هه‌په‌ش ئاكپارتییه، ئه‌وه‌ی ئاڵای كوردستانی له ئه‌نكه‌را هه‌ڵكرد، جه‌هه‌په نه‌بوو، به‌ڵكو ئاكپارتی بوو، بۆیه ئێوه 2 ئاڵا هه‌ڵده‌كه‌ن نه‌ك ئێمه.
bas news-
