لە شاری وان ده‌ست به‌سه‌ر 112 كیلۆگرام هیرۆیندا گیرا
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، تیمه‌كانی ئاسایشی توركیا كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی شارۆچكه‌ی ئه‌رجیش و وان خاڵی پشكنینیان داناوه، پشكنینیان بۆ بارهه‌ڵگرێك كردووه، تیایدا ده‌ستیان به‌سه‌ر 39 كیلۆ و 353 گرام هیرۆیندا گرتووه كه له 96 پاكه‌تدا حه‌شار درابوون.
هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنه‌كدا له شارۆچكه‌ی ئۆزاڵپ، ده‌ست به‌سه‌ر 72 كیلۆ و 739 گرام هیرۆیندا گیرا، كه له 14 پاكه‌تدا حه‌شار درابوو.
ناو بەناو پۆلیس و ئاسایشی توركیا بڵاوی دەكەنەوە كە لە شارەكانی باكووری كوردستاندا دەستیان بەسەر بڕی زۆری مادەی هۆشبەردا گرتووە.
bas news-
