.له دهڤهرى زێبارى ئاههنگێكى گهوره بۆ پشتیوانكردن له ڕیفراندۆم ساز درا
له دهڤهرى زێباری، ئاهەنگێكى گهوره بۆ پاڵپشتیکردن لە ڕیفراندۆم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ئەنجام درا.
هەڤاڵ زێباری، ڕیکخەری ئهو ئاهەنگەى كه بۆ پشتیوانیكردن له ڕیفراندۆم له دهڤهرى زێبارى ساز درا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە پیویستمان زانی لەو هەلومەرجەی ئێستا کە هەرێمی کوردستان پێیدا تیپەڕ دەبێت، ئەم ئاهەنگە بەمەبەستی پاڵپشتی هەم بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان و هەم بۆ پاڵپشتی لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکووک ئەنجام بدەین".
ساڵانە لە دەڤەری زێباری ئاهەنگی گەوەرە لەلایەن زێبارییەکانەوە ئەنجام دەدرێت، لهو بارهیهوه هەڤاڵ زێباری هیمای بۆ ئەوەشکرد ، كه :" پیویستە هەموو کورد پاڵپشتی ئەنجامدانی ڕیفراندم بکات، چونکە کوردیش پیویستە وڵاتی سەربەخۆی خۆی هەبێت".
نزیکەی سێ هەزار کەس بەشداری ئاهەنگەکەیان کردووە، خهڵكى ناوچەکانی دیکەش بەشداریان کردووە.
bas news-
