وەزارەتی پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی راگەیاند

وەزارەتی پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی راگەیاند
وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ئامادەیی و نۆیەمی بنەڕەتی خولی یەکەمی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2016 - 2017ی دیاری کرد.


بارزان عەبدوڵا بەرپرسی بەشی ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بە (باسنیوز)ی راگەیاند "بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن، خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناخی ئامادەیی و نۆیەمی بنەڕەتی، بۆ ساڵی خوێندنی 2016 - 2017 خولی یەکەم دیاری کران".


هەروەها گوتی وا بڕیارە یەکەم تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکان لە 15-6-2017 دەست پێبکات و لە رێکەوتی 16-7-2017 کۆتاییان پێدێت.
bas news-
Top