ئەنەکەسە بە داتا پێشێلکارییەکانی پەکەکەی بڵاوکردەوە
لە ڕاپۆرتێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریادا (ئەنەکەسە)، کە بەدەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتووە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا پێشێلکاریی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو دەکاتەوە و، بەپێی ئەو ڕاپۆرتە پەکەکە و پەیەدە جیا لە قۆرغکاریی سیاسی بە دەیان پێشێلکاریی دیکەیان ئەنجام داوە، کە ئەوەی خوارەوە دەقی ڕاپۆرتەکەیە دەربارەی پێشێلکارییەکانی پەکەکە:
تاوان و پێشێلكارییەكانی پەیەدە لە ساڵی 2014دا:
1 - لە ڕێکەوتی 1/1/2014ەوە، چەكدارانی پەیەدە لە قامیشلۆ هەڵمەتی دابەشكردنی یارمەتیی مرۆییی ڕێكخراوەكانیان ڕاگرتووە، بە بیانووی ئەوەی کە ڕێكخراوەكان مۆڵەتیان لە پەیەدە وەرنەگرتووە.
2 - لە ڕێکەوتی 12/1/2014دا، چەكدارانی پەیەدە لە دێرك دەستیان گرت بەسەر هۆڵێكی چالاكیدا، كە خاوەنەكەی ئەندامی پارتی دیموكراتی كورد لە سووریایە، بە ناوی (ئیسماعیل مستەفا حەجی).
3 - لە ڕێکەوتی 12/1/2014دا، چەكدارانی پەیەدە لە دەرباسییە ئەندامی ڕێكخراوی نیشتمانی بۆ گەنجان، (ئەمیر حامد ئەحمەد)یان ڕفاند.
4 - لە ڕێکەوتی 12/1/2014دا، چەكدارانی پەیەدە لە عەفرین هێرشیان كردووەتە سەر خۆپیشاندانێك، كە لەلایەن هەماهەنگیی قوتابییانی عەفرین و هەماهەنگیی ئازادی و هەماهەنگیی گەنجانی عەفرینەوە ڕێك خرابوو.
5 - لە ڕێکەوتی 15/2/2014دا، لە چوارچێوەی مەراسیمی بەخاكسپاردنی بەكۆمەڵی چەكدارانی پەیەدەدا، كە لە حمس و تەلبراك كوژران، هەرزەكارێكیش بە ناوی (دەلیل ڕیاز قاسم) لەگەڵ ئەو چەكدارانەی پەیەدەدا بەخاك سپێردرا و، سەرچاوەكان ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە، كە پەیەدە منداڵ و هەرزەكار دەکات بە چەكداری خۆی.
6 - لە ڕێکەوتی 29/1/2014دا، چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا ئەندامی پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا، (مەمدوح محەمەد خەلیل)یان ڕفاند.
7 - لە ڕێکەوتی 30/1/2014دا، چەكدارانی پەیەدە لە عومەرلی و ئاومارا، كە 30 كیلۆمەتر لە عەفرین دوورن، ئەندامانی پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا بە ناوەكانی، (محەمەد عارف جامۆ) و (ساڵح سەربەست) و (خەبات جامۆ)یان ڕفاند.
8 - لە ڕێکەوتی 6/2/2014دا، چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا دوو ڕۆژنامەنووسیان دەستگیر كرد، بە ناوەكانی (فەرهاد حەمۆ)، كە لە كەناڵی ڕووداو كاری دەكرد و، (فارووق تخوبی) كە لە كەناڵی ئۆڕێنت نیوز كاری دەكرد، بە بیانووی ئەوەی مۆڵەتی كاركردنیان نەبووە.
9 - لە ڕێکەوتی 18/2/2014دا چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا، ڕادیۆی ARTA))یان داخست.
10 - لە ڕێکەوتی 21/2/2014دا، چەكدارانی پەیەدە لە هێرشێكی بەرفراواندا بۆ سەر داعش دەستیان بەسەر تەلبركدا گرت.
11 - لە ڕێکەوتی 28/2/2014دا، پەیەدە لە دەرباسییە داوای مۆڵەتی بۆ چالاكییەكان لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا كرد.
12 - لە ڕێکەوتی 4/3/2014دا، چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا چالاكوان، (ئەیمەن مستەفا دەقوری)یان ڕفاند، بەهۆی ئەوەی بەرزكردنەوەی ئاڵای پەیەدەی لەسەر خانووەكەی ڕەت كردبووەوە.
13 - لە ڕێکەوتی 6/3/2014دا، چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا هێرشیان كردووەتە سەر نووسینگەی پارتی پێشكەوتن، بەهۆی ئەوەی ڕەخنەی لە سیاسەتەكانی پەیەدە گرتبوو.
14 - لە ڕێکەوتی 8/3/2014دا، چەكدارانی پەیەدە لە دەرباسییە ڕێیان نەدا چالاكییەكانی ڕۆژی ئافرەتان بەڕێوە بچێت، بە بیانووی ئەوەی چالاكییەكە مۆڵەتی نەبووە.
15 - لە ڕێکەوتی 12/3/2014دا، چەكدارانی پەیەدە لە دێرك ڕێگرییان لە گەشتكردنی ئەندامانی یەكێتیی سیاسی ـ یان كردووە كە بەهۆیەوە كۆنگرەكە دواخرا، كە بڕیاربوو لە 3ی ئاداری ئەو ساڵەدا ببەسترێت.
16 - لە ڕێکەوتی 14/3/2014دا چەكدارانی پەیەدە لە قامیشلۆ ڕێگرییان كردووە لە چالاكییەكانی پارتی دیموكراتی كورد- سووریا، بە بیانووی ئەوەی پارتی ناوبراو داوای مۆڵەتی نەكردبوو.
17 - لە ڕێکەوتی 14/3/2014دا، چەكدارانی پەیەدە لە جل ئاغا سكرتێری یەكێتیی قوتابیان و گەنجانی دیموكراتی كورد - سووریا، (هاجەر حەسەن) و ئەندامی یەكێتییەكە، (هۆزان شەلال)یان ڕفاند.
18 - لە ڕێکەوتی 17/3/2014دا چەكدارانی پەیەدە لە عەفرین دوای ڕفاندنی بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئەمیر غەباری، (فەوزی مجنۆ) لەگەڵ كوڕەكەی و پێنج كچە قوتابی كە تەمەنیان 13 - 16 ساڵان بوو، لەگەڵ برای یەكێك لەو كچە قوتابییانە، سووكایەتییان پێ كردوون.
19 - لە ڕێکەوتی 19/3/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە ئەندامی هەماهەنگیی گەنجان لە عەفرین، (رەحمان عەبدولسەلام)یان ڕفاند، كە لە كەناڵی زاگرۆس كاری دەكرد.
20 - لە ڕێکەوتی 27/3/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دەرباسییە هێرشیان كردووەتە سەر خۆپیشاندانێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد - سووریا، بە بیانووی ئەوەی مۆڵەتی خۆپێشاندانەكەی لە پەیەدە وەرنەگرتبوو.
21 - لە ڕێکەوتی 6/4/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە داوایان لە فەرمانبەرانی دادگای چاكسازی لە قەحتانییە، لە دێرك كردبوو، كە باڵەخانەی دادگا چۆڵ بكەن.
22 - لە ڕێکەوتی 8/4/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە توربەسپی هاتوچۆیان قەدەغە كرد و 70 چالاكوانی عەرەبیان ڕفاند.
23 - لە ڕێکەوتی 8/4/٢٠١٤دا لە دەرباسییە كچێكی هەرزەكاری تەمەن 15 ساڵ بە ناوی، (حەنان فەرهاد حاج یونس) ڕیزی یەپەگەی جێهێشت و دواتر پەیەدە باوكی كچەكە، (فەرهاد حاج یونس) و براكەی بە ناوی، (ڕەشاد فەهاد حاج یونس)یان دەستگیر كرد و ئەو خێزانەیان سەرپشك كرد، یان دەبێت كچەكەیان بگەڕێتەوە ناو یەپەگە، یان ئەندامێكی دیكەی خێزانەكەیان ببێتە چەكداری پەیەدە.
24 - لە ڕێکەوتی 11/4/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە قامیشلۆ باج و خەراجیان بەسەر هاووڵاتییاندا سەپاند و ناچاریان كردن، پارە بدەن بە پەیەدە.
25 - لە ڕێکەوتی 15/4/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دێرك، ڕێگرییان كرد لە 17 ئەندامی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا، کە لە كۆنگرەی دامەزراندنی پارتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەگەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوا و ناچاریان كردن دووبارە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
26 - لە ڕێکەوتی 19/4/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە قامیشلۆ، (محەمەد بەشار بەهلەوی) و (ئەلیا بەشار بەهلەوی) كە لە كەناڵی ڕووداو كاریان دەكرد و (روودی ئیبراهیم) كە لە كەناڵی ئۆرێنت نیوز كاری دەكرد-یان ڕفاند.
27 - لە ڕێکەوتی 20/4/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا بە مەبەستی ڕاوەدوونانی چەكدارانی پێشوو، هەڵمەتی كێوماڵیان ئەنجام دا.
28 - لە ڕێکەوتی 21/4/٢٠١٤دا چەكداراتی پەیەدە لە دێرك ڕێگرییان لە گەڕانەوەی سیاسەتمەدارانی دیكەی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا كرد، كە 14 کەسیان لێ دەستگیر كردبوون.
29 - لە ڕێکەوتی 23/4/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دەرباسییە، ڕۆژنامەنووس، (محەمەد مەحموود بەشار)یان ڕفاند، كە لە كەناڵی ڕووداو كاری دەكرد.
30 - لە ڕێکەوتی 24/4/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عەفرین هەڵیانكوتایە سەر ماڵی (جەمرود حەمدوش)، كە لە كەناڵی ڕووداو كاری دەكرد، بەڵام ناوبراو لە ماڵەكەیدا نەبوو.
31 - لە ڕێکەوتی 27/4/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە هەریەكە لە (ئوسامە محەمەد ساڵح) و (ئەحمەد سەلیم فارس)یان ڕفاند، كە (ئوسامە) دیداری چالاكیی لەژێر ناوی (بەیت ماندێلا)دا لە قامیشلۆ بەڕێوە دەبرد.
32 - لە ڕێکەوتی 29/4/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دێرك چوار ئەندامی پارتی دیموكراتی كورد - سووریایان بە ناوەكانی، (جاندا عەبدولحەمید بەشار)، (سەمیرە حەجۆ)، (حمیواهین محەمەد بەشار) و (محەمەد بەشار) دەستیگر كرد.
33 - لە ڕێکەوتی 29/4/٢٠١٤دا پەیەدە لە عەفرین سزای بەندكردنی 10 ساڵی بەسەر ئەندامی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا بە ناوەكانی، (بیازید محەمەد مامۆ)، (سیامەند ئیبراهیم بریم) و (محەمەد سەعید محەمەد عیسۆ)دا سەپاند.
34 - لە ڕێکەوتی 30/4/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دێرك ئەندامی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا بە ناوی (هاشم ئیبراهیم مەحۆ)یان لە كاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی كوردستان دەستگیر كرد.
35 - لە ڕێکەوتی 3/5/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عەفرین كەسێكیان بە ناوی (حەنان خەلیل حەمدوش) ڕفاند، كە قسەی ناشرینی بە پەیەدە و پەكەكە گوتبوو، دواتر بەهۆی ئەشكەنجەدانی توندەوە گیانی لەدەست دا و تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكارەكەی كرا.
36 - لە بەراوری 10/5/٢٠١٤دا پەیەدە كچە هەرزەكارێكی بە ناوی، (فاتمە سەلیم عەلی) بە زۆرەملێ کرد بە چەكداری خۆی.
37 - لە ڕێکەوتی 12/5/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە قەحتانییە، (دڵدار حەمۆ)یان ڕفاند. كە لە كەناڵی (ARK – TV) كاری دەكرد.
38 - لە ڕێکەوتی 14/5/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە حەسەكە ئەندامی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا بە ناوی، بەشار ئەمین - یان ڕفاند و بۆ ڕۆژی دواتر لەسەر سنووری سووریا لەگەڵ هەرێمی كوردستان فڕێیاندا.
39 - لە ڕێکەوتی 14/5/٢٠١٤دا پەیەدە چوار كەسی دانیشتووی گوندی جەمۆی باشووری تەلتەمری بە زۆرەملێ کرد بە چەكداری خۆی.
40 - لە ڕێکەوتی 20/5/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا و ئەندامی لیژنەی خۆجێی ئەنجوومەنەكە بە ناوی (حوسێن شەحادە)یان ڕفاند.
41 - لە ڕێکەوتی 22/5/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا چوار چالاكوانانیان بە ناوەكانی، (لوقمان حوسێن)، (یاسر شنغالی)، (یاسر هیتۆ) و (ئیبراهیم عەلی) ڕفاند.
42 - لە ڕێکەوتی 22/5/٢٠١٤دا پەیەدە لە كۆبانێ گەشتكردنی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا بە ناوەكانی، (هیڤارون عەلی)، (ئەحمەد ڕەشاد) و (عەنتەر ئیسماعیل) قەدەغە كرد.
43 - لە ڕێکەوتی 28/5/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە ڕێگەیان بە جووتیارانی گوندی تەل عوبێد لە قامیشلۆ نەداوە، كە بەرووبوومە كشتوكاڵییەكانیان عەمبار بكەن، بە بیانووی ئەوەی گوندەكەیان لە هێرشی ئیسلامییەكان پاراستووە.
44 - لە ڕێکەوتی 5/6/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە قامیشلۆ هێرشیان كردووەتە سەر ڕۆژنامەنووس، (ئیبراهیم عیسا)، كە لە كەناڵی وار تیڤی كاری دەكرد و لەو كاتەدا بەدواداچوونی بۆ كوژرانی كەسێك بە ناوی (حەجی خەڵەف قەڕتامینی) دەكرد.
45 - لە ڕێکەوتی 14/6/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە كۆبانێ نووسینگەكانی پارتی دیموكراتی كورد - سووریایان داخست.
46 - لە ڕێکەوتی 14/6/2014 چەكدارانی پەیەدە لە دێرك بەتەقەكردن بەئاسماندا، ئاهەنگێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریایان تێك دا.
47 - لە ڕێکەوتی 25/6/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە سەری كانی نووسینگەكانی یەكێتی -یان داخست و ئەندامێكی لیژنەی ناوەندیی ئەو یەكێتییە بە ناوی، (بەدران مەستۆ)یان ڕفاند.
48 - لە ڕێکەوتی 26/6/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە تەلتەمر ئاهەنگێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا تیك دا و دواتر (عەبدولرەحمان عەبتان) بۆ چەند كاتژمێرێك دەستگیر كرد.
49 - لە ڕێکەوتی 7/7/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دێرك ڕێگەیان بە (ئیبراهیم برۆ) نەدا، کە بچێتە ناو سووریاوە.
50 - لە ڕێکەوتی 16/7/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە سەری كانی ئەندامێكی حزبی یەكێتی بە ناوی، (بەدران مەستۆ)یان دەربەدەر كرد و دووریان خستووە.
51 - لە ڕێکەوتی 16/7/2014دا لە سەری كانی، كەسوكاری قوتابییە ڕفێنراوەكان لەبەردەم بارەگای پەیەدەدا مانیان گرت و بەرپرسیارەتیی شكستهێنانی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی قوتابییە ڕفینراوەكانیان خستنە ئەستۆی پەیەدە، كە دواتر چەكدارانی پەیەدە بە بەكارهێنانی هێز بڵاوەیان بە مانگرتنەكەدا كرد.
52 - لە ڕێکەوتی 23/7/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە تەلتەمر كەسێكیان بە ناوی، (محەمەد ئەشەرەف نایف) دەستگیر كرد، بەهۆی ئەوەی ڕەخنەی لە چەكداركردن لەلایەن پەیەدەوە گرتبوو.
53 - لە ڕێکەوتی 25/7/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دەرباسییە ڕۆژنامەونووس، (سەعدون سینۆ)یان ڕفاند، كە لەگەڵ كەناڵی ئۆرێنتی ئۆپۆزسیۆن كاری دەكرد.
54 - لە ڕێکەوتی 26/7/٢٠١٤دا پەیەدە داوای لە دانیشتووانی تەلتەمر كردبوو كە بچنە ڕیزەكانییەوە بە بیانووی ئەوەی خاڵی پشكنین دادەنێت.
55 - لە ڕێکەوتی 26/7/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عەین دیوار چالاكوانێكیان بە ناوی، (مەتین سۆفی) لە كاتی گەڕانەوەیدا لە توركیا ڕفاند.
56 - لە ڕێکەوتی 4/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە ، 15 ئەندامی پارتی دیموكراتی كورد - سووریایان ڕفاند، کە لە نزیك گوندی كیفۆن، بە شێوەیەكی وەحشییانە هێرش كرابووە سەریان.
57 - لە ڕێکەوتی 6/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە كركێ لەكێ كەسێكیان بە ناوی، (بەهزاد حوسێن یەعقووب) ڕفاند، كە داوای لێیان كردبوو ئۆتۆمبێلەكانیان لەبەردەم كۆگاكەی لاببەن.
58 - لە ڕێکەوتی 6/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عەفرین ئەندامی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا بە ناوی، (نوری جابر)یان ڕفاند.
59 - لە ڕێکەوتی 6/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دێرك ئاهەنگێكی بووكگواستنەوەی (یەعقووب داود)یان تێك دا، بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆكارەكەی بكرێت.
60 - لە ڕێکەوتی 8/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە كۆبانێ نووسینگەكانی حزبییان داخست، بە بیانووی ئەوەی مۆڵەتیان نییە.
61 - لە ڕێکەوتی 8/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە كركێ لەكێ ڕێگرییان كردووە، لە هەڵمەتی دابەشكردنی هاوكاریی مرۆیی بەسەر پەنابەرانی ئێزدیدا، كە لە عێراقەوە ڕوویان لەوێ كردبوو.
62 - لە ڕێکەوتی 12/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەك باڵەخانەی سەربە زانكۆ لە حەسەكە.
63 - لە ڕێکەوتی 13/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە قامیشلۆ ڕێگەیان نەداوە خۆپیشاندانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد - سووریا بەڕێوە بچێت.
64 - لە ڕێکەوتی 13/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە كۆبانێ سەرۆكی شارەوانیی گوندی بندار، (عوسمان مەحموود مستەفا)یان لە ماڵەكەی خۆیدا ڕفاند.
65 - لە ڕێکەوتی 23/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە هەڵیانكوتایە سەر گوندی تەلمونسفی ڕۆژهەڵاتی تەلتەمر و سەرجەم دانیشتوانی گوندەكەیان بە ئافرەتانیشەوە پشكنی و دواتر چالاكوانێكیان بە ناوی، (عەبدولرەزاق حەسۆ) ڕفاند، بەهۆی ئەوەی دانیشتووانی گوندەکە چەكداركردنی ڕۆڵەكانیان ڕەت كردبووەوە.
66 - لە ڕێکەوتی 23/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دێرك هەڵمەتی كێوماڵیان بۆ سەر ماڵی چالاكوان، (محەمەد بەللی) ئەنجام دا و دەستیان گرت بەسەر چەكی كەسی ناوبرا.
67 - لە ڕێکەوتی 25/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا هەردوو چالاكوان، (تەیسیر) و (یاسر حتۆ)یان ڕفاند.
68 - لە ڕێکەوتی 25/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا پڕۆسەیەكی گەڕانیان بەدوای ئەندامێکی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا بە ناوی، (منول مەمدوح تخوبی)دا ئەنجام داوە.
69 - لە ڕێکەوتی 26/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا بە كۆكردنەوەی زانیاریی خێزانی بە ئامانجی دروستكردنی لیستی ناوی تەمەنەكانی نێوان 18 - 30 ساڵ بۆ ئەوەی بیانكاتە چەكداری خۆی، هاووڵاتییانی تووشی ترس و تۆقان كرد.
70 - لە ڕێکەوتی 28/8/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا كچە قوتابییەكیان بە ناوی، (پەرێشان تەها حاجی مستەفا) تەمەن 21 ساڵ ڕفاند.
71 - لە ڕێکەوتی 1/9/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە قامیشلۆ 35 نانەوایان لە كارەكانیان دوور خستەوە، لەپێناو ئەو نانەوایانەی كە سەربە لایەنگرانی خۆیان بوون.
72 - لە ڕێکەوتی 3/9/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە توربەسپی پێنج لایەنگری پارتی دیموكراتی كوردی - سووریا بە ناوەكانی، (ئەحمەد غەربی عەباس)، (سیامەند عەباس)، (كاوە محێدین عەباس)، (سلێمان عەلی ساڵح)، (جفین حەسەن سەعدۆ)یان ڕفاند.
73 - لە ڕێکەوتی 4/9/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە كركێ لەكێ ژمارەیەك ئەندامی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا بە ناوەكانی، (حازم عەبدولباقی حەمدۆ)، (مەتین محەمەد ئیسماعیل) و (جەلال ڕەمەزان حوسام)یان ڕفاند.
74 - لە ڕێکەوتی 4/9/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە كركێ لەكێ، ڕێگەیان نەداوە كوڕێكی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا بەڕێوە بچێت.
75 - لە ڕێکەوتی 7/9/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عەفرین ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی كورد بە ناوی، (جەنگیز خەلیل)یان ڕفاند، بە تۆمەتی ئەوەی لە شكۆی پەیەدەی كەم كردبووەوە.
76 - لە ڕێکەوتی 20/9/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە كركێ لەكێ بەبێ ڕەزامەندیی كەسوكارەكەی، قوتابییەكیان بە ناوی، (عەلی عەبدوڵڵا) کردووە بە چەکداری خۆیان.
77 - لە ڕێکەوتی 4/10/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە تەلتەمر بڵاوەیان بە خۆپێشاندانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا كرد و خۆپێشاندانەکەیان قەدەغە كرد.
78 - لە ڕێکەوتی 4/10/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە كچە قوتابی، (چیمەن محەمەد سادق ئەحمەد)، تەمەن 14 ساڵیان، لە قوتابخانەكەی، لە گوندی تەلشعیر لە توربەسپی بە شێوەی توندوتیژ ڕفاند.
79 - لە ڕێکەوتی 11/10/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە ژمارەیەك گەنجی تەمەن نێوان 18 - 30 ساڵیان لەسەرجەم ئەو ناوچانەی كە لە قامیشلۆ لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەواندایە، ڕفاند.
80 ـ لە ڕێکەوتی 15/10/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عاموودا هێرشیان كردە سەر خۆپێشاندانی ئافرەتان كە دژی بەچەكداركردنی ڕۆڵەكانیان لەلایەن پەیەدەوە ڕێكیان خستبوو.
81 - لە ڕێکەوتی 26/10/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە كركێ لەكێ داوایان لە كەسێك بە ناوی، (باوەڕ یوسف) كردبوو، كە لە ماوەی ڕۆژێكدا خانووەكەی چۆڵ بكات، بە بیانووی ئەوەی موڵكی خانووەكە بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی سووری دەگەڕێتەوە.
82 - لە ڕێکەوتی 28/10/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە قامیشلۆ بۆمبێكی دەستییان فڕێدایە سەر ماڵی سەركردەی بزووتنەوەی گەنجانی كورد - سووریا، (یەڵماز سەعید)
83 - لە ڕێکەوتی 4/11/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دێرك كچە قوتابییەكیان بە ناوی، (نەجات نیرڤان ئەحمەد)، تەمەن 15 ساڵ لە قوتابخانەكەی ڕفاند.
84 - لە ڕێکەوتی 5/11/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دێرك ئافرەتێكیان بە ناوی، (شیرین حەجی) ڕفاند.
85 - لە ڕێکەوتی 6/11/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دەرباسییە تەقەیان لە كەسێك بە ناوی (زیاد ئاوسو) تەمەن 25 ساڵ كرد، كە بەهۆیەوە ناوبراو كوژرا.
86 - لە ڕێکەوتی 6/11/٢٠١٤دا پەیەدە لە قامیشلۆ (كازم عەدنان فەرمان)، تەمەن 14 ساڵی بە زۆرەمڵی کرد بە چەكداری خۆی.
87 - لە ڕێکەوتی 10/11/٢٠١٤دا پەیەدە لە قامیشلۆ ڕایگەیاندبوو، كە لە ڕۆژانی پشوودا، مەشق و ڕاهێنانی چەک بە قوتابییانی قۆناغی دواناوەندی و ئامادەیی دەكات.
88 - لە ڕێکەوتی 27/11/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە قامیشلۆ تەقەیان لە گەنجێك بە ناوی، (هاشم عەبدولسەلام مامۆ)، تەمەن 17 ساڵ كردبوو، كە بەهۆیەوە ناوبراو كوژرا.
89 ـ لە ڕێکەوتی 29/11/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە قامیشلۆ دەستیان بەسەر قوتابخانەیەك بۆ فێربوونی ئۆتۆمبێلدا گرت، كە خانووبەرەیەكی تایبەت بوو.
90 - لە ڕێکەوتی 30/11/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە كركێ لەكێ ئەندامێكی لیژنەی خۆجێی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا بە ناوی (ساڵح مووسا)یان ڕفاند.
91 - لە ڕێکەوتی 1/12/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە عەفرین پێشمەرگەیەكی پێشووی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا بە ناوی (ئیبراهیم كوڕیش)یان ڕفاند.
92 - لە ڕێکەوتی 6/12/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە ژمارەیەك گەنجی تەمەن نێوان 18 ـ 30 ساڵیان لەو ناوچانە ڕفاند، كە لە دەرباسییە لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەواندایە.
93 - لە ڕێکەوتی 7/12/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە دێرك نۆ هاووڵاتیی كوردیان ڕفاند، بەڵام شەشیان توانیان لەژێر دەستیان دەرباز بن.
94 - لە ڕێکەوتی 16/12/٢٠١٤دا چەكدارانی پەیەدە لە قامیشلۆ دوو ڕۆژنامەنووسیان بەناوەكانی، (فەرهاد حەمۆ) و (مەسعوود عەقیل) ڕفاند، كە لە كەناڵی ڕووداو كاریان دەكرد.
95 - لە ڕێکەوتی 23/12/٢٠١٤دا پەیەدە لە عاموودا كچێكی هەرزەكاری بە ناوی، (هەمرین عەبدولحەمید حەسەن عیدی) بەزۆر کردووە بە چەكداری خۆی.
96 - لە ڕێکەوتی 31/12/٢٠١٤دا تەرمی هەرزكارێك دۆزرایەوە، كە كەسوكارەكەی پەكەكەیان بە كوشتنی تۆمەتبار کرد.
لە ساڵی ٢٠١٤دا پەیەدە لە ناوچەكانی سووریا، 96 تاوان و پێشێلكاریی ئەنجام داوە.
تاوان و پێشێلكارییەكانی پەیەدە لە ساڵی 2015دا
1 - لە ڕێکەوتی 7/1/2015دا پەیەدە لە قامیشلۆ، كچە قوتابییەكیان بە ناوی، (وەلید شیخ مووس) بەبێ ڕەزامەندیی كەسوكارەكەی و بە زۆرەملێ كردووە بە چەكداری خۆیان.
2 - لە ڕێکەوتی 14/2015دا چەكدارانی پەیەدە لە حەسەكە تەقەیان لە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا، (بەشار ئەمین) و ئەندامی لیژنەی ناوەندیی ئەو پارتە، (عەبدولرەحمان عەبتان) كردووە.
3 - لە ڕێکەوتی 29/1/2015دا چەكدارانی پەیەدە لە حەسەكە هەڵیانكوتاوەتە سەر نووسینگەی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا و سەرجەم كەلوپەلی ناو نووسینگەكەیان بردووە و ئەوانەشیان دەستگیر كردووە كە لەناو نووسینگەكەدا بوون.
4 - لە ڕێکەوتی 1/2/2015دا چەكدارانی پەیەدە لە عەفرین ئەندامی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا، (سەمیر سەلیم حوسێن)یان ڕفاند.
5 - لە ڕێکەوتی 4/2/2015دا چەكدارانی پەیەدە لە قامیشلۆ، 150 گەنجیان لە خاڵە پشکنینەكانی خۆیان دەستگیر كرد و دواتر ڕەوانەی تەلبیدەریان كردن، كە شوێنی چەكداركردنی زۆرەملێی پەیەدەیە.
6 - لە ڕێکەوتی 7/2/2015دا چەكدارانی پەیەدە لە دێرك، ئەندامێكی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا بە ناوی، (خەڵەف محەمەد عەلی ئەسكار)، لەدایكبووی ساڵی 1996یان دەستگیر كرد.
7 - لە ڕێکەوتی 15/2/2015دا چەكدارانی پەیەدە كەسێكیان بە ناوی، (لوئەی محەمەد محەمەدئەمین عەلی)، دانیشتووی تەلمەعرووف دەستگیر كرد و دواتر ڕەوانەیان كرد بۆ شوێنی چەكداركردن.
8 - لە ڕێکەوتی 28/2/2015دا چەكدارانی پەیەدە كچێكی هەرزەكاریان بە ناوی، (روجین كوڕیش)، لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٠ لەبەردەم ماڵەكەیدا ڕفاند.
9 - لە ڕێکەوتی 14/3/2015دا چەكدارانی پەیەدە لە حەسەكە ژمارەیەك گەنجی تەمەن نێوان 18 - 31 ساڵ دەستگیر كرد، كە لەو ساڵەدا ژمارەی دەستگیركراوەكان لەلایەن پەیەدەوە لە عاموودا، قامیشلۆ و حەسەكە گەیشتبووە 466 كەس.
10 - لە ڕێکەوتی 20/3/2015دا چەكدارانی پەیەدە لە حەسەكە دەستیان هەبووە لە تەقیینەوەكانی شەوی نەورۆزدا، كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر كوژران و بریندار بوون.
11 - لە ڕێکەوتی 24/3/2015دا چەكدارانی پەیەدە ڕێگەیان نەداوە كوژراوانی تەقینەوەكەی شەوی نەورۆز، بە ئاڵای نەتەوەییی كورد داپۆشرێن و كەسوكارەكانیان ناچار كردووە، بە ئاڵایەكی سوور كە هیچ گوزارەشت لە كورد ناكات، كوژراوەكان داپۆشن.
12 - لە ڕێکەوتی 2/4/2015دا چەكدارانی پەیەدە لە عەفرین، قوفڵی ژمارەیەك دەرگای ماڵیان لە شارۆچكەی سینارە گۆڕیون، كە موڵكی ئەندامانی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا بوون و ئێستا لە توركیا ژیان دەگوزەرێنن.
13 - لە ڕێکەوتی 3/4/2015دا چەكدارانی پەیەدە لە عەفرین، ئەندامی لیژنەی خۆجێی پارتی دیموكراتی كورد - سووریا، (عیدان جەمیل عومەر)یان لەبەردەم ماڵەكەیدا ڕفاند.
14 – لە ڕێکەوتی 4/4/2015دا چەكدارانی پەیەدە هەڵیانكوتایە سەر قاوەخانەیەك لە سەری كانی و ژمارەیەك گەنجیان دەستگیر كرد، كە لەبەرامبەردا دانیشتوانی شارەكە لەبەردەم بارەگای پەیەدە گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا.
15 - لە ڕێکەوتی 10/4/2015دا چەكدارانی پەیەدە لە كۆبانێ گەنجێكیان بە ناوی، (مەحموود سلێمان مەشعەل)، تەمەن 28 ساڵ بە تۆمەتی بازرگانی بە چەكەوە دەستگیر كرد و، دواتر خێزانەكەی لەبەرامبەر ئازادكردنیدا، 200 هەزار لیرەی سوورییان داوە بە پەیەدە.
kdp-
