داعش لە ناوچەکانی ژێر دەستی حەشدی شەعبی ھاتوچۆ دەکەن
کەمال ئیبراھیم، بەرپرسی ناوچەی قەرەتەپەی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ھێزە عێراقییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی دان، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بە ویستی خۆیان ھاتوچۆ دەکەن و کاری تیرۆرستی تێدا ئەنجام دەدەن، دوو شەو پێش ئێستا لەلایەن چەکدارنی داعشەوە 2 کوڕو باوکێک دەفڕێنرێن و دوای دوو کاتژمێر باوکەکە بە سەربڕاوی فرێ دەدەن".
بەرپرسی پارتی لە شارەدێی قەرەتەپە، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو گوندەی کە کوڕ و باوکەکەی لێ فڕێندراوە ناوی عەین لێلە، 500 مەتر لە ھێزە عێراقییەکانەوە دوورە، ھەندێک جار چەکدارنی داعش لە دووری 20 مەتر بە ماتۆرسکیل و پیکاپ لە سنوورەکان نزیک دەبنەوە، بەڵام ناوێرن زیاتر لەوە لەو سنوورانەی کە ھێزەکانی پێشمەرگەی لێیە نزیک ببنەوە".
باسنیوز
