ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە دوو هەفتەدا 18 هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون
بەپپێێ ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو)، لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاوییەوە (لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا) 18 هاووڵاتیی کورد لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییانەی کە دەستبەسەر کراون، خەڵکی شارەکانی سنە، مەریوان، سەوڵاوا، مەهاباد و بۆکان بوون.
لەو ڕێژەیە دوو کەسیان ژن و 16 کەسیان پیاو بوون.
هەشت کەس لەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون بە دانانی بارمتە ئازاد و چارەنووسی 10 کەسی دیکەیشان نادیارە.
بەپێی هەمان سەرچاوە لەو ماوەیەدا دەیان چالاکی فەرهەنگی، سیاسی و مەدەنیی کورد بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
باسنيوز
