کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی وڵاتان دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی وڵاتان دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی جیهان لە هەولێر، دەستی پێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 9.4.2017 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر دەستی پێکرد، وێڕای بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش بەشداریی دەکات.

شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا تیشک دەخاتە سەر پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و ئاییندەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.

پێشتر هۆشیار زێباری رایگەیاندبوو، ساڵی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.







باسنیوز
Top