فەرماندەیەکی پێشمەرگە: داعش لە دوا قۆناغی مانەوەیدایە لە سنوورەکانی کوردستان

 فەرماندەیەکی پێشمەرگە: داعش لە دوا قۆناغی مانەوەیدایە لە سنوورەکانی کوردستان
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە داعش لە دوا قۆناغی مانەوەی لە عێراق و سنووری کوردستان دەیەویست تاکتیکی نوێ بگرێتەبەر و یەک لەوانە فشارخستنە سەر شەنگال و کەمکردنەوەی فشار لەسەر بەرەکانی دیکەی جەنگ بوو.

عەمید عیزەدین محەمەد، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری عەیاز،رایگەیاند: "لە ماوەی ڕابردوودا داعش زۆر هەوڵی دا لە شنگال فشارێک دروست بکات بۆ ئەوەی فشار لەسەر میحوەرەکانی دیکە کەم بکاتەوە، بۆیە هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی داعش بۆ سەر شنگال لە ئاستێکی کەم نەبوو، ویستیان تاکتیک بگۆڕن بۆ ئەوەی فشار لەسەر میحوەرەکانی دیکە کەم بکەنەوە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڕیاری داوە کە سەرجەم ئەو سنوورانەی کوردستان دەگرێتەوە کە ئێستا بەدەست داعشەوەن، لە هەمانکاتدا ڕێگە نادرێت نێوانی پێشمەرگە و داعش ئەوەندە کەم ببێتەوە و دەبێ داعش دوور بخرێتەوە کە ئەمەش بە بڕیاری بارزانی دەبێت و پێشمەرگە ئامادەیە بۆ هەر فەرمانێک".

ئەوەشی خستەڕوو "داعش لە عێراق و سنووری کوردستان لە دوا قۆناغەکانی دایە، بۆیە دەیەوێت بە جۆرێک لە جۆرەکان ئابڵۆقەی سەر هەندێک ناوچەی وەک تەلەعفەر یەکلا بکرێتەوە و داعش بە تەواوی تێکبشکێندرێت”.






باسنیوز
Top