بوومەلەرزەیەک شاری وانی باکووری کوردستانی هەژاند

 بوومەلەرزەیەک شاری وانی باکووری کوردستانی هەژاند
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕ و میدیاکانی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوژمی 4.2 بە پلەی ڕیشتەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاری (تووشبا)ی لە نزیک پارێزگای وان لە باکووری کوردستانی هەژاندووە.

ئاژانسی (ئەنادۆڵوو) لەزاری بەرپرسانی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی تورکیاوە بڵاوی کردووەتەوە، کە بوومەلەرزەکە لە ناوچەی (ئیلمیجە)ی سەر بە شارۆچکەی تووشبای سەر بە پارێزگای وان و لە قووڵایی 19.85 کیلۆمەتریی ژێرزەوی ڕووی داوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو بومەلەرزەیە لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەست پێ کراوە کە ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران گوژمەکەی بە 4.1 بە پلەی ڕیشتەر خەمڵاندووە.







باسنيوز
Top