سیاسەتی پەکەکە بەرانبەر بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زۆر شەرمنانە بووە
خالید عەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، رایگەیاند: "پەکەکە و پەیەدە ئێستا لە ڕیزی پێشەوەی جێبەجێکردنی ئەجێندای ڕژێمی سووریا دان لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەشیانەوێت ئاستی سیاسییان لەگەڵ ئەمریکا هەبێت، بەڵام وا دیار نییە ئیدارەی ئەمریکا دڵخۆش بێت بەو پەیوەندییە، چونکە ئەوان ئەجێندای ڕژێمی سووریا جێبەجێ دەکەن."
ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی ئەنەکەسە گوتیشی: "پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان لەوپەڕی خراپی دایە و لە نێوان دوو سیاسەتدا ماوە، یەکێکیان سیاسەتی حکوومەتی سووریا و ئێران ، یەکێکی دیکەشیان سیاسەتی دژەبەریی ئەمریکا بۆ ئەو بەرەیە"
ئەوەشی خستەڕوو، "هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەمنییەکانی سووریا پەیامێکە بۆ ئەوانەی کە پشتیوانی و هاوکاری سەربازیی حکوومەتی سووریا دەکەن و لە ناویاندا پەکەکە کەلە ڕۆژئاوای کوردستان رۆڵێکی خراپ دەبینێت".
باسنیوز
