لەبارەی ریفراندۆمەوە گفتوگۆ لەگەڵ کونسوڵی وڵاتان دەکرێت
کۆبوونەوەکە لە ئاستێکی باڵا لە کاتژمێر 2:30ـی دوای نیوەرۆی رۆژی دووشەممە 10.4.2017 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی کوردستان دوایین پێشهات و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەخەنە بەر باس، جگە لە قۆناغ و هەوڵەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
پێشتر هۆشیار زێباری راگەیاندبوو، ساڵی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
باسنيوز
