یەکێتی بە فەرمی سزای عادل موراد و لاھور تاڵەبانی و شاناز برایم ئەحمەد دەدات

 یەکێتی بە فەرمی سزای عادل موراد و لاھور تاڵەبانی و شاناز برایم ئەحمەد دەدات
ژمارەیەک لە سەرکردەکانی یەکێتی لە دژی ئەو لێژنەیە دەوەستنەوە کە لە لایەن مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە پێکهێندراوە، دوای ئەوەی لێژنەکە بڕیاری سزادانی بۆ دەرکردوون.



بە گوێرەی ئەو زانیارییةكان لە سەرچاوەیەکەوە دەستی کەوتووە، ئەو لێژنەیەی دوێنێ شەممە 8/7/2017 لەلایەن مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت ڕەسول عەلی پێکهێندرا، بڕیاری داوە، سزای هەریەک لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لاهور تاڵەبانی و عادل موراد بدات، بەهۆی چەند هەڵسوکەوتێکی ئەو کەسانە کە لێژنەکە بە دەرچوون لە پەیڕەوی ناوخۆ و دیسپلینی حزبەکە لە قەڵەمی داوە و جگە لەو کەسانە، ناوی چەند سەرکردە و کادیرێکی دیکەی یەکێتیش لە ڕیزی سزادراوەکانە.



سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەریەک لە سەرکردە سزادراوەکانی یەکێتی هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە دوای ئەوەی سزاکەیان بە دەست دەگات، هەڵوێست وەردەگرن.



پێشتر چەندان جار، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە کات و شوێنی جیاجیادا، دژایەتیی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەربڕیوە و بیانووی جۆراوجۆری بۆ هێناوەتەوە.



هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، عادل موراد، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی، لە وتارێکیدا دژایەتیی خۆی بۆ هەوڵەکانی ئەم دواییانەی تایبەت بە سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی و داوای لە سەرکردەکانی حزبەکەی کرد، کار لەسەر ئەو نەخشەڕێگەیە بکەن کە لەلایەن سەرکردایەتیی یەکێتییەوە پەسەند کراوە.







باسنيوز
Top