لە کەرکووک و خانەقین سبەی پشووە
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری کەرکووک، کە ئەمڕۆ شەممە 8/4/2017، بڵاوی کردەوە و وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێیدا ھاتووە: "ئیدارەی کەرکووک بڕیاری دا سبەی یەکشەممە 9/4/2017، بکاتە پشوو لە سەرجەم دام و دەزگا حکوومییەکان لە سنووری پارێزگای کەرکووک، بە بۆنەی ساڵیادی رووخانی رژێمی لە ناوچوو و ئازادکردنی عێراق".
لە لایەکی ترەوە یوسف ئیبراھیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی خانەقین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "یەکەی کارگێڕی خانەقین، بڕیاری دا رۆژی 9/4/2017، بکاتە پشووی فەرمی لە تەواوی دام و دەزگا حکوومییەکان لە سنووری شارۆچکەی خانەقین، بە بۆنەی رووخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق".
BAS NEWS-
