داوایەکی چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕەت دەکرێتەوە

داوایەکی چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕەت دەکرێتەوە


چەند ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوا دەکەن حزبەکەیان بە ئاراستەی کارکردن لەبارەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ گۆڕان بڕوات، نەک لەگەڵ پارتیدا کار لەسەر ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکات، بەڵام بە توندی وەڵامیان دەدرێتەوە.



بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کە لە سەرچاوەیەکی نێو یەکێتییەوە دەستی کەوتووە، لە دوایین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، هەریەک لە ڕەفعەت عەبدوڵا و قادر عەزیز، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ڕەخنە لە حزبەکەیان دەگرن و باس لەوە دەکەن کە ئەوان بە باشی دەزانن، یەکێتی بە ئاراستەی کارکردن لەسەر ڕێککەوتننامەکەی لەگەڵ گۆڕان هەنگاو بنێت، نەک لەگەڵ پارتی دیموکراتیی کوردستان کار بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بکات.



سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دوای پێشنیازەکەیان، شێخ جەعفەر و ئەرسەلان بایز، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە توندی وەڵامی هەردوو ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوەتەوە و کارکردنی بۆ ڕیفراندۆم بە زەروورتر لەقەڵەم داوە.



بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە، (باسنیوز) پەیوەندی بە قادر عەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە کرد، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە هیچ زانیارییەک بخاتە ڕوو.

BAS NEWS-
Top