لە ناحیەی تەكیەی جەباری ئێسک و پرووسکی چوار کەس دۆزرانەوە
عەقید حەیدەر بێسەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ لەم بارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوێنێ هەینی 7ی 4ی 2017 لە گوندی (زەردە)ی سەر بە شارەدێی تەكیەی جەباری، ئێسک و پرووسکی 4 هاووڵاتیی لەلایەن خێزانێك كە بەمەبەستی سەیران بۆ ئەو سنوورە چوون، دۆزراونەتەوە، دواتر بنكەی پۆلیسی شارەدێی تەكیەیان لێ ئاگادار كردووەتەوە، دەستبەجێ پۆلیس و هۆبەی تاوان سەردانی شوێنەكەیان كردەوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو، كە بەهۆی تێكەڵبوونی ئێسک و پرووسکەکانەوە نەتوانراوە ئەوە دیاری بكرێت، ئایا ئەو تەرمانە 3، یان 4 كەسن، هەروەها دواتر ئێسكەكان بەمەبەستی پشكنینی (دی ئێن ئەی) ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراون".
BAS NEWS-
