بەڕیوەبەری پۆلیسی ھەولێر ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی دوو رووداوی کوشتن دەدات
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر رای دەگەیەنێ کە ئەو دۆلارفرۆش و خاوەن نووسینگەیەی خانووبەرە کە لە ھەولێر کوژراون، بەھۆکاری کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی کوژراون.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ (باسنیوز) رای گەیاند: "ئەو خاوەن نووسینگەی خانووبەرە وئەو دۆلارفرۆشەی لە ھەولێر کوژراون، ھۆکارەکانیان کێشەی کۆمەڵایەتی بووە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، ئەوەش ڕوون کردەوە: "ئەو خاوەن نووسینگەی خانووبەرە و دۆلارفرۆشەکە، لەسەر پارە نەکوژراون، بەڵکو ئەو کەسانە بەھۆی کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتییەوە کۆژراون، بکوژ و تاوانبارەکانیش دەستگیکراون، تەنھا بکوژی یەک دۆلارفرۆش ماوە بگیرێت، بۆمان دەرکەوتووە ھۆکاری توانەکان کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانی بووە و پێوەندی بە دزی نەبووە".
لیوا عەبدولخالق تەلعەت، بۆ (باسنیوز) گوتیشی: "ئەوەی دەگوترێت لەسەر ئەو رووداوانە دوورن لە راستیەوە، ئەو بابەتانە پەیوەندی بە پارە و خانووبەرەوە نییە، ئەوانە دوورن لە راستیەوە، بەڵکو مەسەلەکان کەسی و کێشەی کۆمەڵایەتین و پێوەندیان بە پارە دزینەوە نەبووە".
لەمساڵدا 2 دۆلار فرۆش، خاوەنی نووسینگەیەکی خانووبەرە لە ھەولێر کوژراون.
BAS NEWS-
