یەکێتی بڕیاری دا بنەمای سزادان بەرامبەر سەرکردە و کادیرانی پەیڕەو بکات
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوە داوە: ”کاتژمێر (12)ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ (8/4/2017)، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، بەسەرپەرشتیی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری یەکەمی سكرتێری گشتی، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌دنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەڕێوە چووە“. ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆکانیان لەبارەی ئاڵای کوردستان و ڕیفراندۆم تاوتوێ کراوە.
هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی لە چەند خاڵێکدا ئاشکرا کردووە کە ئەمە دەقی سەرەنجامەکەیە:
1. كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیو پارتی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر‌و راگه‌یاندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتیو پارتی، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ریفراندۆم، به‌باشی هه‌ڵسه‌نگێندرا.
2. دوای گوێ گرتن له‌ڕاپۆرتی زاره‌كی هه‌ڤاڵ عه‌دنان مفتی، سه‌ردانی وه‌فدی هاوبه‌ش بۆ به‌غداو چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا‌و هێزه سیاسیه‌كان، له‌پێشه‌وه‌یانه‌وه به‌ڕێزان سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی حكومه‌تو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ مافی ئاڵا هه‌ڵكردن له‌كه‌ركوك و ریفراندۆم، به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگێندرا.
3. سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی، تێكرا ئاماده‌بوانی كۆبوونه‌وه‌كه، جه‌ختیان كرده‌وه، كه چی دیكه ناكرێ دیسپلینی حزبایه‌تی و جێبه‌جێ كردنی په‌یره‌وه‌ی ناوخۆ و ژیانی حزبایه‌تی و په‌یره‌وی ناوخۆ فه‌رامۆش بكرێ، بۆیه بڕیاردرا، كه لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌ره‌شتی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و لێپرسراو و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕ و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و بافێل تاڵه‌بانی وه‌ك لێپرسراوی سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتی و گه‌یاندنی په‌یامی كۆبونه‌وه‌كان به‌جه‌نابی مام جه‌لال، ئه‌ركیان پێ سپێردرا، به‌رپرسیاربن له جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیو مه‌كته‌بی سیاسی ده‌درێن، سه‌باره‌ت به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌روا له‌سه‌ر كاری حكومه‌ت، داموده‌زگاكانی ئاسایش، پێشمه‌رگه، ته‌واوی ئۆرگانه‌كانو رێكخراوه دیموكراتیه‌كان. له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانیشیان چۆنێتی جێ به‌جێكردنی په‌یره‌وی ناوخۆ و دارشتنی رێسای جێبه‌جێكردنی سزا‌و پاداشت له‌ناو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی دا. ، به‌پێی بڕیاری دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، كه له‌رێكه‌وتی(13/3/2017) ئه‌نجامدرا، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی پێشلكاریان ئه‌نجام دابێ، سه‌رزه‌نشتی ره‌سمیان ئاراسته ده‌كرێ.
باس‌نیوز
