نێچیرڤان بارزانى هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى ستۆكهۆلم سه‌ركۆنه ده‌كات
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌م كه دوێنێ له شه‌قامێكى قه‌ره‌باڵخى ناوه‌ڕاستى ستۆكهۆلم به بارهه‌ڵگر كرایه سه‌ر هاووڵاتیان و ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكهوتهوه. سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى خۆم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى سوید ده‌رده‌بڕم، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.
له كاتێكدا تیرۆرستان له به‌ره‌كانى جه‌نگ ده‌شكێن و له‌ناو ده‌چن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاره تیرۆرستییه ترسنۆكه‌كانیان له هه‌ر شوێنێك و به هه‌ر شێوازێك بۆیان بكرێت زیاد بكه‌ن. ئه‌وه‌ى دوێنێ له ستۆكهۆلم و پێشتریش له شوێنه‌كانى دیكه‌ى جیهان ڕوویاندا، ده‌رخه‌رى ئه‌م ڕاستییه‌یه و زه‌رووره‌تى هه‌ڵمه‌تێكى فراوانتر و هه‌ماهه‌نگییه‌كى گه‌وره‌ترى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تیرۆرستان دووپات ده‌كاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
8/4/2017
