زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس پشـتیوانی له هێرشه مووشه‌كیـیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
ئه‌ندامانی كۆنگرێس به كۆماری و دیموكراته‌كانیانه‌وه زۆربه‌یان پـشتیوانی له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، بۆ لێدانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی ڕژێمی سووریا كه لێوه‌ی هێرشه كیمیایـیه‌كه كرایه سه‌ر شاری خان شه‌یخون، ده‌كه‌ن.
پـوڵ ڕایه‌نی، سه‌ر به كۆمارییه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی، ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌مه كاردانه‌وه‌یه‌كی گونجاو و ڕاست بوو، ئه‌م جۆره گورزانه بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌دی نیشان ده‌دات چیتر ئه‌مه‌ریكا بێ ده‌نگ نابێت كاتێـك تاوانی دڕندانه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سووریا ئه‌نجام بدات".
چه‌ك شومه‌ر، ڕێبه‌ری دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی سینات، ئه‌میش ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، باجی تاوانه‌كانی بدات، ئه‌وا شتێـكی باش ده‌بێت"، به‌ڵام ده‌شڵێت: "ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تره‌مپ، ستراتیژیه‌تێـكی هه‌بێت و به‌ر له‌وه‌ی جێبه‌جێی بكات پـێویسته له‌گه‌ڵ كۆنگرێس تاوتوێی بكات".
سیناتۆر جۆن مه‌كینی كۆماری، كه چه‌ندان ساڵه داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا به توندی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی ڕژێمی سووریا هه‌بێت، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر هێرشه موشه‌كیـیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردویه‌تییه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی شعێراتی له شكری سووریا، داواشی كرد تره‌مپ، سیاسه‌تێـكی نوێ په‌یڕه‌و بكات بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی سووریا.
هه‌روه‌ها سیناتۆر كۆماری ماركۆ ڕوبیۆ، ئه‌ویش پـشتیوانی له هێرشه موشه‌كیـیه‌كه كرد و گوتی: "پـێویسته ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تێـك پـیاده بكات كه وه‌ها له ڕووسیا بكات چیتر به ئازادانه نه‌توانێت پشـتیوانی ڕژێمی سووریا بكات".
به‌ڵام كرێس كونز، سیناتۆری دیموكراته‌كان، نیگه‌رانی خۆی له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه ده‌ربڕی و ڕای گه‌یاند: "كاردانه‌وه‌یه‌ك بووه به‌بێ ستراتیژیه‌تێـكی ڕاسته‌قینه".
سیناتۆر ڕاند پۆڵی كۆماری، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو: "تاوانه دڕندانه‌كانی ڕژێمی سووریا شه‌رمه‌زارده‌كه‌م، به‌ڵام هێرش نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، بۆیه به‌پـێی ده‌ستوور ده‌بێت سه‌رۆك ڕه‌زانه‌مه‌ندی كۆنگرێس وه‌ربگرێت به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر بڕیاری هێرشی له‌شكری بدات".
BAS NEWS-
