شاندێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی وەقفی بێشکچی لە تورکیا دەکەن
لەدرێژەی چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کە بە داوەتی فەرمی سەردانی تورکیایان کردوە، سەردانی وەقفی ئیسماعیل بێشکچی دەکەن.
لەدرێژی چالاکییەکانی شاندی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ئیستانبوڵ، ئەمڕۆ ھەینی 7/4/2017 شاندێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە پێکھاتبوون لە عەبدولواحید سەلیم، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و سیروان جافر، بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و سلێمان مەحموود کاپلان، نوێنەری دەزگا لە تورکیا، سەردانی وەقفی ئیسماعیل بێشکچیان کردو لەلایەن (ئیسحاق تەپە) کۆنترۆڵەری وەقفەکە پێشوازی کران.
لە کۆبوونەوەیەکدا، جەختکرایەوە لەسەر پێکەوە کارکردنی ھەردوولا بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی بەبێ ھیچ جیاوازیەکی رەگەزی، ئایینی و ئیتنی.
شایانی باسە، دەزگا پرۆتۆکۆلی کارکردنی ھاوبەشی لەگەڵ وەقفی ئیسماعیل بێشکچی ھەیە، کە ئەوەش دەروازەیەکی گرنگ دەبێت بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی کوردستان بەتایبەت لە بواری رۆشنبیریی و مەعریفییەوە.
BAS NEWS-
