هێزه سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم كۆببنه‌وه
هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم كۆببنه‌وه و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتیش، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌و باره‌وه ئاماده‌كاری ده‌كرێت.
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتیی كوردستان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، جۆرێك له كۆده‌نگیان بۆ پرسی ریفراندۆم هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك هێزی سیاسی به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ڵوێستیان باش نه‌بووه، له‌و باره‌وه له‌به‌غداش جۆرێك له ده‌نگێكی نه‌رێنی هه‌یه، به‌ڵام به‌گشتی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆببنه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "گرنگه ئه‌و كۆبوونه‌وه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئالیه‌ت، كاتی ڕیفراندۆم، ناوچه‌كانی ڕیفراندۆم و لێژنه‌كان دیاری بكرێن، چونكه ئه‌و پرسه پێوست به ئاماده‌كاری ته‌واو هه‌یه و ده‌بێت پێشوه‌خته حزبه‌كان له‌و باره‌یه‌وه رێككه‌وتن بكه‌ن".
ئاشكراشی كرد: "دوای به‌غدا، شاندی ڕیفراندۆم دیداره‌كانی فراوان ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كانیش كۆبوونه‌وه ده‌كرێت".
bas news-
