ترەمپ بڕیاریدا؛ ئەمەریکا ٥٩ مووشەکی گرتە رژێمی سووریا

ترەمپ بڕیاریدا؛ ئەمەریکا ٥٩ مووشەکی گرتە رژێمی سووریا
ئەمڕۆ سەعات ٤ـی بەیانی بە کاتی هەرێمی کوردستان، ئەمەریکا ٥٩ مووشەکی نا بە بنکەیەکی سەربازیی و ئاسمانی رژێمی سووریا لە پارێزگای حومس.

سەعات ٤ی ئەمشەو بە کاتی کوردستان، ئەمەریکا بە ٥٩ مووشەکی تۆماهۆک هێرشی کردە سەر بنکەی ئاسمانی شەعیرات کە بنکەیەکی ئاسمانی و سەربازیی رژێمی سووریایە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو هێرشەدا ١٤ فڕۆکەی سووریا تێکشکێندراون و هەروەها سیتسەمی چاودێری ئاسمانی و جبەخانەی سەربازیی لە بنکەکەدا وێران کراون.
kdp-
Top