زەحمەتکێشان؛ لەگەڵ پارتی و یەکێتییدا ئامادەیی ریفراندۆمین

زەحمەتکێشان؛ لەگەڵ پارتی و یەکێتییدا ئامادەیی ریفراندۆمین
ئەندامی دەستەی کارگێڕی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان (گۆران جەلال) دەڵێ، پێشوازی لە شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتیی دەکەین و لەگەڵیاندا بۆ سازدانی ریفراندۆم ئامادەین.

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ حزبەکانی کوردستاندا بە شاندی هاوبەش کەوتوونەتە گفتوگۆ و پشتیوانیکردن لە ریفراندۆمیش بۆ سەربەخۆیی کوردستان تادێ فراوانتردەبێ، ئەندامی دەستەی کارگێڕی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیش (گۆران جەلال) دەڵێ، زەحمەتکێشان لەگەڵ پارتی و یەکێتییدا بۆ ریفراندۆم ئامادەیە.

(گۆران جەلال) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی روونی کردەوە، "ئێمە وەک حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازی لە شاندی باڵای پارتی و یەکێتی دەکەین بۆ ئەوەی ریفراندۆم بکرێ، ئێمە ئەو پڕۆژەیە بەهی خۆمان دەزانین و پشتیوانی لێ دەکەین، چونکە ئێستا کاتی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بڕیاری خۆی بدات."

سرووشتی دەوڵەتی عێراق وایە کە لە دروستبوونییەوە تا ئێستا نەیتوانیوە پێکەوەژیانی راستەقینە و شەراکەت بۆ گەلانی عێراق بەدی بێنێ، ئەمە سەرنجی چاودێرانی سیاسییە کە کورد ناتوانێ لەگەڵ عێراقدا هەڵبکات، چونکە شێوازی حوکمڕانی عێراق هەڵەیە و ئاسۆییەکی روونی بۆ گەلی کوردستان نییە. پێوەست بەم پرسە، (گۆران جەلال) دەڵێ، خۆلەسەرەتاوە عێراق بە ناسرووشتی دروستبووە، تا بەمشێوەیش بمێنێتەوە کێشەگەلی زیاتری لێ دەخولقێ، چونکە عێراق لەسەر بنەمای دەوڵەتی هاووڵاتییبون دروست نەبووە؛ باشترین چارە بۆ ئێمەی کورد ئەوەیە کە لەو عێراقەدا جیاببیینەوە و ریفراندۆم بکەین و دەوڵەتی کوردستان دروست بکەین.
kdp-
Top