ستۆکهۆڵم..کەسێک بە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگرەوە خۆی بەنێو بازاردا کێشا؛ قوربانی هەیە

ستۆکهۆڵم..کەسێک بە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگرەوە خۆی بەنێو بازاردا کێشا؛ قوربانی هەیە
کەسێک بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە خۆی بەنێو بازارێکی ستوکهۆڵم کێشا و لە ئاکامدا قوربانی لێ کەوتەوە.

کەمێک پێش ئێستا کەسێک بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە خۆی بە نێو بازارێکی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد کێشا و بەوهۆیەوە سێ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییە سەرتاییەکان سەرۆکوەزیرانی سوێد ئاشکرای کردووە کە ئەو کردەوەیە تیرۆریستییە و ، بەڵام هێشتا ناسنامەی کەسەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دەنگی تەقەیش لە ستۆکهۆڵم بستراوە، بەڵام سەبارەت بە زیانی گیانی هیچ شتێک ئاشکرا نەکراوە.
لە ئێستادا دۆخی ستۆکهۆڵم ناجێگیرە و ترس کەوتووەتە دڵی دانیشتوانەوە و خەڵکی چاوەڕێی وەڵامی حکوومەتی سوێدن کە ئاشکرا بکرێ ئەو کردەوەیە چییە و کێی لە پشتەوەیە.


kdp-
Top